Accessibility links

گه‌وره‌ ڕابه‌رێـکی میلیشـیا له‌ پاکسـتان به‌ هێرشی فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وان ده‌کوژرێت


به‌رپـرسـانی ده‌زگای سیخوڕی پاکسـتانی ده‌ڵێن بڕواده‌کرێت ڕابه‌ری میلیشـیاکانی ئوزبه‌کی سه‌ر به‌ تۆڕی قاعیده‌ له‌ میانه‌ی هێرشێـکی موشه‌کی ئه‌مه‌ریکادا له‌ ناوچه‌ی باکوری خۆرئاوای پاکسـتان کوژرابێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ لـێـپـرسـراوانی پاکسـتانی ئه‌مڕۆ ڕایانگه‌یاند تاهیر یاڵداشێڤ ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئوزبه‌کسـتان له‌ هێرشی فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی له‌ کۆتایی مانگی هه‌شـتی ڕابردوودا له‌ باشوری وه‌زیرسـتانی هاوسـنووری ئه‌فغانسـتان برینداربووه‌ و ده‌گوترێت ناوبراو دوای چه‌ند ڕۆژێـک به‌هۆی زامه‌که‌یه‌وه‌ مردووه‌.

ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌واڵه‌ پـشـتڕاست‌کرا ئه‌وا مه‌رگی تاهیر یه‌ڵداشێڤ ده‌بێته‌ گورزێـکی کاریگه‌ر له‌ بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌ ئوزبه‌کسـتان و هه‌روه‌ها وره‌ی له‌شـکری پاکسـتانی به‌رزده‌کاته‌وه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG