وتووێژه‌کانی نێوان ئێران و زلهێزانی جیهان له سـویسـرای په‌یوه‌ست به پـرۆگرامی ناوه‌کی ئێران ده‌سـتیپـێـکردووه.
دیپـلۆماتانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا و چین و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسـا و هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیا به هیوان ئێران به ڕاسـتی وتووێژ له‌سه‌ر چالاکیـیه‌کانی ناوه‌کی خۆی بکات.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه وڵاتانی خۆرئاوا نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن ئێران وا له هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ناوه‌کیدایه. هه‌رچی ئێرانیشه ده‌ڵێت پـرۆسه‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ مه‌به‌سـتی خزمه‌تگوزاری ئاشـتیـیانه‌یه.
له‌و ده‌مه‌ی وا وتووێـژه‌کانی فره لایه‌نی له جنێڤ درێژه‌ی هه‌یه هاوکات لـێپـرسـراوانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێن ڕه‌نگه کۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی نێوان دیپـلۆماتانی ئێرانی و ئه‌مه‌ریکایی سـازبدرێت.
ئه‌وه‌ی شــایه‌نی باسه ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رز له زاری به‌رپـرسێـکی ئه‌مه‌ریکایی ده‌گێڕێته‌وه که ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆدا هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سـزای زیاتر له‌سه‌ر ئێران ناکات، به‌ڵام هاوکات به‌رپـرسه ئه‌مه‌ریکایی‌یه‌که ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات ئه‌گه‌ر پـێویست بکات ئه‌وا واشـنتن ئاماده‌یه ڕێبازی سه‌پاندنی سـزا له دژی ئێران بگرێته‌به‌ر.