Accessibility links

ژه‌نه‌ڕاڵ ئۆدێرنۆ ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا به‌نیازه‌ 4 هه‌زار سه‌ربازی دیکه‌ی خۆی له‌ عێراق بکێشێته‌وه‌


کۆمانداری ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق ده‌ڵێت 4 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی تر له‌ مانگی داهاتوودا له‌ عێراق ده‌کشـێنه‌وه‌.

ژه‌نه‌ڕاڵی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکایی ڕه‌ی ئۆدێرنۆ له‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا له‌ به‌رده‌م کۆمیته‌ی کاروباری له‌شـکری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا گه‌واهی دا سه‌باره‌ت به‌ گواسـتنه‌وه‌ی به‌رپـرسیارێتی ئاسایش له‌ هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه‌ بۆ له‌شـکری عێراق به‌ر له‌وه‌ی هێزه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌مه‌ریکایی له‌ سـاڵی داهاتوو لێی بکشێنه‌وه‌.

ژه‌نه‌ڕاڵ ئۆدێرنۆ گوتی ئه‌مه‌ریکا ژماره‌ی هێزه‌کانی له‌ مانگی داهاتوودا له‌ 124 هه‌زاره‌وه‌ بۆ 120 هه‌زار سه‌رباز که‌م ده‌کاته‌وه‌ گوتیشی عێراق به‌ شـێوه‌یه‌کی به‌رچاو له‌ بواری ئاسایشـدا به‌ره‌و پـێش ده‌ڕوات. هه‌رچه‌ندێـکه‌ هێشـتا ڕێـگه‌یه‌کی درێژی له‌به‌رده‌مدایه‌. گوتیشی ئه‌لقاعیده‌ له‌ عێراق و کۆمه‌ڵه‌ توندڕه‌وه‌کانی سـووننه‌کان و کۆمه‌ڵه‌ میلیشـیاکانی شیعه‌کان به‌رده‌وام مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر سه‌قامگیربوونی وڵاته‌که‌دا.

جێی گوتنه‌ ژه‌نه‌ڕاڵی ئه‌مه‌ریکایی ئه‌م شـاهیدیه‌ی دا له‌ کاتێـکدا نیگه‌رانی ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی کۆنگرس زیادیکردووه‌ له‌مه‌ڕ تواناکانی له‌شـکری عێراق بۆ له‌ ئه‌سـتۆگرتنی ئاسایشی وڵاته‌که‌یاندا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG