دکتۆر گارێث سـتانسفێڵد له به‌شی سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له زانکۆی ئێکستێر له به‌ریتانیا و نووسه‌ری کتێبی (Crisis in Kirkuk) واته قه‌یران له که‌رکوک له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت له عێراقی نوێ‌دا که‌رکوک یه‌کێـکه له شـته هه‌ره گرنگه‌کان. ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر بتوانرێت کێشه‌ی که‌رکوک چاره‌سه‌ر بکرێت ئه‌وا ده‌کرێت بگوترێت هه‌موو کێشه‌کانی عێراق چاره‌سه‌رکراون.
به‌ڵێن سـاڵح ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر ئاماده‌کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:25 خوله‌كه.