کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن پـێده‌چێت ژماره‌ی کوژراوانی ئاکامی ئه‌و سونامیـیه‌ی له دورگه‌کانی باشوری پاسفیـکی داوه به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێزی ژێر ده‌ریاوه بگاته زیاتر له 110 که‌س.
زۆربه‌ی قوربانیـیه‌کان له دورگه‌ی ساموا بووه، که لـه‌وێ مردنی 83 که‌س یه‌کلا بۆته‌وه.
هه‌روه‌ها مردنی 24 که‌سی دیکه‌ش له سـاموای ئه‌مه‌ریکا ڕاگه‌یه‌ندراوه و له تۆنگای نزیـک به‌ویش مردنی به لایه‌نی که‌م 7 که‌س تۆمارکراوه.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ڕایگه‌یاند که‌وا سـاموای ئه‌مه‌ریکا تووشی کاره‌ساتێـکی گه‌وره بووه و بڕیاری داوه کۆمه‌کی فیدراڵی ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌که بکرێت بۆ یارمه‌تیدانی هه‌وڵه‌کانی فریاگوزاری له‌وێ.
ده‌زگای چاودێری جۆلیۆجی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێت به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه بومه‌له‌رزه‌یه‌ک که گوڕه‌که‌ی گه‌یشـتۆته 8 پله به پـێوه‌ری ڕێـخته‌ر له ناوچه‌ی ساموا ڕوویداوه و بۆته مایه‌ی دروسـتبوونی شه‌پـۆلی گه‌وره‌ی ئاوی ده‌ریا و له که‌ناره‌کانی داوه و باڵه‌خانه‌کانی وێرانکردووه و ئۆتۆمبیلی سه‌رشه‌قامه‌کانی له‌گه‌ڵ خۆیدا بردووه و وای له خه‌ڵک کردووه بۆ ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێـک په‌نا بۆ شـوێنه به‌رزه‌کان به‌ره‌ن.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له سـدنی فیڵ مێرسه‌ر ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوکارمان شـایان ڕه‌شید به کوردی ئاماده‌ی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.