کاربه‌ده‌سـتانی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن له هه‌ڵـمه‌تێـکی هێزه‌کانی حکومه‌ت له دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی زه‌یدی 29 چه‌کداری شیعه کوژراون و 30 چه‌کداری دیکه ده‌سـتگیرکراون.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی سه‌ر به حکومه‌تی یه‌مه‌ن ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ک له ڕێبه‌رانی سه‌رهه‌ڵـداوه‌کان له نێو کوژراوانی شه‌ڕه‌کانی هه‌ردوو ڕۆژی دووشه‌ممه و سێشهممهدان. هیچ ڕاپـۆرتێـکیان له‌سه‌ر زیانی هێزه‌کانی حکومه‌ت بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه.
جێی باسه ئه‌مه دواهه‌مینه له‌و زنجیره شه‌ڕه سه‌ختانه‌ی که له نێوان له‌شـکری یه‌مه‌ن و سه‌رهه‌ڵـداوانی زه‌یدیدا ڕووبدات.
زهیدیـیهکان ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر باکوری ڕۆژئاوای یه‌مه‌ندا هه‌یه، به‌ڵام به گشتی له یه‌مه‌ندا که‌مینه‌ن. له‌وه‌تای سـاڵی 2004 وه سه‌رهه‌ڵـداوانی زه‌یدی شه‌ڕ ده‌که‌ن له دژی وه‌ک خۆیان پـێی ده‌ڵێن سـته‌می حکومه‌ت.
سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح سه‌رهه‌ڵـداوانی زه‌یدی تاوانبار ده‌کات به‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت سیستمی حوکمڕانی ئاینی بگه‌ڕێنه‌وه و ده‌ڵێت ئه‌وان له لایه‌ن ئێرانی شیعه‌وه پـشـتیوانیـیان لێده‌کرێت.