سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وتووێژکاری ناو‌کی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی هیچ دانوسـتاندن له‌سه‌ر مافی خۆی بۆ پـیتاندنی یۆرانیۆم ناکات.
عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی ئه‌م لـێدوانه‌ی دا به‌ر له دوو ڕۆژ له‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی وتووێـژ سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمیـیه‌که‌ی خۆی بکات له‌گه‌ڵ زلهێزانی جیهان له جێنێڤ. گوتیشی هه‌رگیز ئێران ده‌ست له به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی خۆی هه‌ڵـناگرێت.
به‌ر له‌م لێـدوانه سـاڵحی به که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنیPress TV ی ده‌وڵه‌تی ئێرانی گوت وڵاته‌که‌یان به‌م نزیکانه به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت که‌ی ده‌توانن ئه‌و ده‌زگا ناوه‌کیـیه پـبشـکنن که تاران هه‌فته‌ی ڕابردوو ئاشـکرای کرد.
هاوکات یاسادانه‌رانی ئێرانی ئه‌مه‌ریکا و زلهێزه‌کانی دیکه ئاگادار ده‌که‌نه‌وه له‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانی ڕابردوو له میانه‌ی وتووێژه‌کانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی جنێڤدا دووباره نه‌که‌نه‌وه. گوتیشـیان ئه‌و وتووێژه هه‌لێـکی مێژوویی ده‌بێت بۆ ده‌رچوون له‌و بنبه‌سـته‌ی له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له ناوکیـیه که‌وتۆته‌وه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێران کردووه و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ربێت و به ته‌واوی چالاکیـیه ناوه‌کیـیه‌کانی خۆی ئاشـکرا نه‌کات و نه‌هێڵێت پـشـکنه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌ردانی ئه‌و ده‌زگا ناوه‌کیـیه نوێـیه‌ی نه‌که‌ن ئه‌وا دووچاری سـزای توندتر ده‌بێته‌وه.