به‌رپـرسێـکی پایه به‌رزی ڕابه‌ری باڵای ئێرانی ده‌ڵێت ئه‌و ده‌زگای پـیتاندنی یۆرانیۆمه‌ی که به‌ر له چه‌ند ڕۆژێـک ئاشـکرا کرا ده‌بێت به‌م زووانه بکه‌وێته گه‌ڕ.
له‌و باره‌یه‌وه محه‌مه‌د محه‌مه‌دی گۆڵپایگانی سه‌رۆکی کاروباری ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ئه‌مڕۆ به ئاژانسی هه‌واڵی فارسی ئێرانی گوت پـشـت به یه‌زدان ده‌زگاکه به‌م زووانه ده‌که‌وێته گه‌ڕ و چاوی دوژمنانیش کوێر ده‌کات.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه به ڕۆژێـک دوای ئه‌وه دێت باراک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هۆشـیاری دایه ئێران و گوتی ده‌بێت ئێران له میانه‌ی وتووێژه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌فته‌ی ئاینده‌دا ڕاستیـیه‌کانی په‌یوه‌ست به پـرۆگرامی ناوه‌کی مشت‌ومڕ له‌سه‌ری خۆی ئاشـکرا بکات و به پـێچه‌وانه‌وه ڕووبه‌ڕووی سـزای نوێی کۆمه‌ڵـگه‌ی یه‌کگرتووی جیهانی ده‌بێته‌وه.
له میانه‌ی ڕاگه‌یاندنێـکی ڕۆژنامه‌گه‌ری دوێنێدا سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا وته‌یه‌کی ئاڕاسـته‌ی ئێران کرد و گوتی ئه‌گه‌ر ئێران هه‌موو چالاکیـیه‌کانی ناوه‌کی خۆی ئاشـکرا نه‌کات ئه‌وا تاران له ڕه‌وشی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ زلهێزانی جیهاندا ده‌بێت.
له درێژه‌ی وته‌که‌یدا باراک ئۆباما گوتی کۆمه‌ڵـگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له کۆبوونه‌وه‌ی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا و هه‌روه‌ها له کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌یی گرووپی وڵاتانی ناسـراو به G20 هاوئاهه‌نگی و ته‌بایی‌یه‌کی بێ پـێشـینه شـێوازیان له‌مه‌ڕ پـرۆگرامی ناوه‌کی مشـتومڕ له‌سه‌ری ئێران پـیشـان دا.
هاوکات سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرد ئه‌و ڕێبازی دیپـلۆماسی له مامه‌ڵه‌کردنی له‌گه‌ڵ پـرۆگرامی ناوه‌کی ئێرانی‌دا لا په‌سه‌نده، به‌ڵام گوتیشی ئه‌گه‌ر وتووێژه‌کانی په‌یوه‌ست بێ‌ئاکام بن، ئه‌وا تاووتوێی سـه‌پاندنی سـزای توندتر له‌سه‌ر ئێران ده‌کات.