باراک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها ڕابه‌رانی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسـا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئێرانیان به بنیادنانی ده‌زگایه‌کی نهێنی تۆمه‌تبارکرد. داواشـیان کرد ده‌سـتبه‌جێ ئێران ئه‌و ده‌زگایه له ڕووی پـشـکنه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یـیدا واڵا بکات.
ئه‌م وتانه‌ی ڕابه‌رانی سێ وڵاتی ئاماژه پـێدراو ئه‌مڕۆ له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌م تێبینی‌یانه‌یان ڕاگه‌یاند.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئێران هه‌بوونی دووه‌مین ده‌زگای پـیتاندنی یۆرانیۆمی خۆی ئاشـکراکردووه.
ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت ڕێـکخراوه‌که له ده‌مێـکی پـێش‌وه‌ختی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا نامه‌یه‌کی ئێرانی به‌ده‌ست گه‌یشـت و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه ده‌زگاکه کاری بنیادنانی تێدا ده‌کرێت.
ئاژانسی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت داوای کردووه مافی پـشکنینی ئه‌و ده‌زگا ئێرانیـیه‌ی پـێبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابێت له‌وه‌ی ئه‌و ده‌زگایه‌ی ئێران پـێشـێلی مه‌رجه‌کانی پاراسـتنی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی چه‌کی ناوه‌کی ناکات.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش باراک ئۆباما ڕۆژی هه‌ینی له‌و باره‌یه‌وه دووا.
ئه‌وه‌ی شـایه‌نی باسه لێپـرسـراوانی کۆشـکی سـپی ده‌ڵێن به‌ڕێز ئۆباما پـێـکه‌وه له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی فه‌ره‌نسـا و به‌ریتانیا، ئێران به‌وه تۆمه‌تبار ده‌که‌ن که بۆ چه‌ندان سـاڵ ئه‌م ده‌زگایه‌ی له پشـکنه‌رانی چه‌کی ناوه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی شـاردۆته‌وه.