سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی کاتێـک که تیمێـکی سه‌ربازی پـسپـۆڕ له بواری هه‌ڵـگرتنه‌وه‌ی مین و ته‌قه‌مه‌نی له هه‌وڵی له‌ناوبردنی ژماره‌یه‌ک ته‌قه‌مه‌نی بوون له ناوچه‌یه‌کی چۆڵی چیای مه‌قلوبی سه‌ر به شـارۆچکه‌ی باشیکی پارێزگای موسڵ، هه‌ڵه‌یه‌کی ته‌کنیکی ڕوویداوه و ته‌قه‌مه‌نیـیه‌کان پـیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا 15 سه‌رباز کوژراون و سه‌ربازێـکیش به سه‌ختی برینداربووه.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له موسڵ ئه‌میر گۆران ڕاسته‌وخۆ ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه بۆ ناردین و تیایدا ده‌ڵێت سه‌ربازه‌کان سه‌ر به فرقه‌ی دووی سـوپای عێراق بوون و 12 یان کوردن و دانیشـتووی به‌رده ڕه‌ش و ئاکرێن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.