Accessibility links

ئێران دووهه‌مین ده‌زگای پـیتاندنی یۆرانیۆمی خۆی ئاشـکرا ده‌کات


ئێران هه‌بوونی دووهه‌مین ده‌زگای پـیتاندنی یۆرانیۆمی خۆی ئاشـکرا کردووه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت ڕێـکخراوه‌که‌ له‌ ده‌مێـکی پـێش‌وه‌ختی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا نامه‌یه‌کی ئێرانی به‌ده‌ست گه‌یشـت و تیایدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات ده‌زگاکه‌ کاری بنیادنانی تێدا ده‌کرێت.

ئاژانسی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت داوای کردووه‌ مافی پـشکنینی ئه‌و ده‌زگایه‌ی ئێرانی پـێبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابێت له‌وه‌ی ئه‌و ده‌زگایه‌ی ئێران پـێشـێلی مه‌رجه‌کانی پاراسـتنی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی چه‌کی ناوه‌کی ناکات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG