Accessibility links

نه‌گین شه‌یخولئیسلامی ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سـتانی ئێران نکۆڵی له‌ پـێشـێلـکردنی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ وڵاته‌که‌یاندا ده‌که‌ن


ڕۆژی دووشه‌ممه‌ دوو کۆمه‌ڵی تایبه‌ت به‌ مافه‌کانی مرۆڤ داوایان له‌ ئه‌نجومه‌نی گشـتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان کرد نێردراوێـکی تایبه‌تی ڕه‌وانه‌ی ئێران بکات تا لێـکۆڵینه‌وه‌ له‌و هه‌واڵانه‌ بکات که‌ باس له‌ پـێشـێلـکردنی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێراندا ده‌که‌ن.

نه‌گین شه‌یخولئیسلامی ڕۆژنامه‌وان و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ کوردسـتانی ئێران له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان سه‌ڵاح پـیرۆتی ده‌ڵێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ربێت و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانیش نێردراوێـک ڕه‌وانه‌ی ئێران بکات، ئه‌وا کۆماری ئیسلامی هه‌ر وه‌ک ڕابردوو نکۆڵی له‌و پـێشـلکاریـیانه‌ ده‌کات.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:54 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG