که‌مال ڕه‌ئووف سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت ئه‌م جاره کورد به چه‌ند لیسـتێـکی جیاواز به‌شـداری له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراقدا ده‌کات و بێجگه له لیسـتی گۆڕان پـێده‌چێت یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردسـتانیش بڕیاری دابێت به لیستی جیاواز به‌شـداری بکات. ده‌شڵێت چه‌ند که‌سـایه‌تیـیه‌کی تری سه‌ربه‌خۆ و یان پـێشـتر کادری حزبی یه‌کێتی و پارتی بوون ئه‌وانیش لیستی خۆیان ده‌بێت، له‌وانه مامۆسـتا جه‌عفه‌ر به‌پـرسی مه‌کته‌بی بیر و هۆشـیاری یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:40 خوله‌كه.