سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما به بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه پـیرۆزبایی له موسـڵمانانی ئه‌مه‌ریکا به تایبه‌تی و سه‌رانسه‌ری جیهان به گشتی کرد.
هاوکاتی ئه‌وه‌ی موسـڵمانان له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و له جیهاندا کۆتایی به مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌هێنن، میشێل و خۆشم پـێمان خۆشه پـیرۆزبایی خۆمان به بۆنه‌ی ئه‌م جه‌ژنه‌وه ڕابگه‌یه‌نین. جه‌ژن له پاش 30 شه‌و و ڕۆژی سـۆز و خودا په‌رسـتی دێت و ته‌نانه‌ت له‌م بۆنهیهشـدا موسـڵمانان ئه‌وانه‌یان له یاده که هه‌ژاری و برسـێتی و قه‌یران و نه‌خۆشی گرتوونێتێوه. له ماوه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زاندا کۆمه‌ڵـگا ئیسلامیـیه‌کان زه‌کات کۆده‌که‌نه‌وه و دابه‌شیشی ده‌که‌ن تا هه‌موو موسـڵمانێـک بتوانێت ئه‌م جه‌ژنه بگێڕێت. وه‌ک ئه‌وه‌ی له قاهیره گوتم به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌م کار بۆ دڵنیاکردنه‌وه‌ی ئه‌وه ده‌کات موسـڵمانان ده‌توانن وابهسـتهیییه خێرخوایییهکانی خۆیان به‌جێبگه‌یه‌نن نه‌ک هه‌ر ته‌نها له مانگی ڕه‌مه‌زاندا، به‌ڵـکو له سه‌رانسه‌ری سـاڵدا. به ناوی گه‌لی ئه‌مه‌ریکاوه پـیرۆزبایی له موسـڵمانان ده‌که‌ین له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و له سه‌رانسه‌ری جیهانیشـدا له‌م ڕۆژه پـیرۆزه‌دا. جه‌ژنتان پـیرۆزبێت.ده‌قی پـیرۆزبایییهکه به زمانی ئینگلیزی