ئێسـتاشی له‌گه‌ڵدابێت هه‌ڵـبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان له شـاری که‌رکوک نه‌کراوه و ئه‌م هه‌ڵـبژاردنه دواده‌خرا بۆ ئه‌و ده‌مه‌ی کۆمیـته‌یـیه‌کی تایبه‌تی کاری خۆی ده‌کات تا پـلانێـک بێته کایه بۆ ده‌سه‌ڵاتی هاوبه‌ش له‌م پارێزگا ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وته‌دا. بێ له‌وه‌ش ده‌نگدان له که‌رکوک چۆنبێت.
ئا له‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه پـرسـیارێـک دێته ئارا... بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی مانگی یه‌کی داهاتووی عێراق ئایا هه‌ڵـبژاردن له که‌رکوک ده‌کرێت؟... ئه‌گه‌ر بکرێت ده‌نگدان له‌سه‌ر چ بنچینه‌یه‌ک ده‌بێت له کاتێـکدا سه‌رژمێری دانیشـتوانیش دواخرا.
کورده‌کان چۆن به‌شـداری ده‌که‌ن به لیسـتی جیاجیا یان به یه‌ک لیست؟... کامیان بۆ ڕه‌وشی ئه‌م شـاره گونجاوتره؟... ئه‌م هه‌ڵـبژاردنه‌ی داهاتووی وڵاته‌که و ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری گۆڕان له هاوکێشه‌ی سیاسی عێراقدا چ جۆره کاریگه‌ریـیه‌کی ده‌بێت به‌سه‌ر ڕه‌وشی به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراقه‌وه و چه‌ندان پـرسیاری تریش له به‌رنامه‌یه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشـنتندا هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح خستوویه‌ته به‌ر باس و لێـکۆڵینه‌وه. ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌که بوون:
نه‌رمین عوسـمان، وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق و جێـگری سه‌رۆکی لیژنه‌ی جێبه‌جێـکردنی به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراق.
خالید شـوانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق و نوێنه‌ری شـاری که‌رکوک له لیسـتی هاوپه‌یمانێتی کوردسـتان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 50:11 خوله‌که.