Accessibility links

جۆرج میچڵ درێژه‌ به‌ هه‌وڵه‌ ئاشـتـیـیه‌کانی خۆی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـتدا ده‌دات


دوای دوو ڕۆژ له‌ وتووێـژکردنی نێوان لـێپـرسـراوانی ئه‌مه‌ریکایی و ئیسرائیلی هه‌ردوولایان شـکسـتیان له‌ چاره‌سه‌رکردنی جیاوازیـیه‌کانی په‌یوه‌ست به‌ ڕاگرتنی بنیادنانی ئۆردوگای جوله‌که‌ نشین هێناوه‌، به‌ڵام جۆرج میچڵی نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ پـێناو سـازدانی کۆبوونه‌وه‌ی زیاتر سه‌ردانه‌که‌ی بۆ هه‌رێمه‌که‌ درێژ ده‌کاته‌وه‌.

دوابه‌دوای دووه‌م ڕۆژی وتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهوی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیلی جۆرج میچڵی نێردراوی ئه‌مه‌ریکا به‌ نیازه‌ سه‌ردانی چه‌ند وڵاتێـکی عه‌ره‌بی بکات و ڕۆژی هه‌ینی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئیسرائیل بۆ ئه‌وه‌ی وتووێژی زیاتر له‌گه‌ڵ ئیسرائیلدا ئه‌نجام‌بدات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG