سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئهحمهدینهژاد کوردێـکی به ناوی محه‌مه‌د ڕه‌زا ڕه‌حیمی وه‌ک جێـگری یه‌که‌می خۆی ده‌سـتنیشـانکردووه.
ڕه‌حیم ڕه‌شیدی ئه‌ندامی فدراسـیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژنامه‌وانان بنکه له پاریس له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان سه‌ڵاح پـیرۆتی ده‌ڵێت محه‌مه‌د ڕه‌زا ڕه‌حیمی له‌و کاته‌ی ئوسـتانداری ئوسـتانی کوردسـتان بووه گه‌نجانی کوردی به‌ره‌و مادده سڕکه‌ره‌کان بردووه تا له بیری سـیاسی دوریان بخاته‌وه. ده‌شڵێت هه‌روه‌ها کاری کردووه بۆ به‌تاڵانبردنی ئاسه‌واره دێرینه‌کانی کوردسـتانیش.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:39 خوله‌كه.