دکتۆر گرێگ ودسـن موزیـکشـناسێـکی ئه‌مه‌ریکایی‌یه که کاره‌کانی تایبه‌ته به په‌رکه‌شن، واته سـازه پـێسـته‌کان وه‌کو ده‌ف، ده‌هۆڵ، دومبه‌ک و ئه‌وانه‌ی تر.
دکتۆر گرێگ له‌م دوایـیانه‌دا سه‌ردانی کوردسـتانی عێراقی کردووه و پاشـان بۆ واشـنتن دی سی و بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا. هاوکارمان جانی دیلان گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا کردووه له باره‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ کوردسـتان و ئاشنایی به شـێوه‌ی ده‌ف لێدان له‌وێ.
دکتۆر گرێگ ده‌ڵێت ئه‌و له زانکۆی لۆس ئه‌نجلس ده‌سـتیکردووه به خوێندنی میوزیـک له که‌لتوری جیاوازدا، له‌وانه له ئه‌فه‌ریکا، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئاسیا و جیگای دیکه‌ی جیهاندا. ده‌شڵێت ئه‌و ئاشنایی له‌گه‌ڵ ده‌هۆڵه جیاوازه‌کاندا په‌یدا کردووه، له نێوانیان ده‌فێـک له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که ده‌فێـکی ئۆزبه‌کی بوو. ده‌ڵێت به‌ڵام که چووم بۆ کوردسـتانی عێراق له‌گه‌ڵ ده‌فی ڕاسـته‌قینه‌دا ئاشـنابووم و زۆر سه‌رنجی ڕاگێشـام به تایبه‌تی قۆڵایی و دێرینی ئه‌و ئامێره و که‌وتمه داوی.
جانی دیلان ڕاپـۆرتێـکی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌کردووه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:15 خوله‌كه.
هه‌روه‌ها دکتۆر گرێگ ژماره‌ی وێنه‌ی بۆ ناردووین که له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ کوردسـتان گرتوویه‌تی.
ماڵپه‌ری تایبه‌تی دکتۆر گرێگ ودسـن www.ethnomusicinc.com