وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا که‌سی پله سێهه‌می خۆی ولیه‌م بێرنز بریکاری وه‌زیر بۆ کاروباری سـیاسی ڕه‌وانه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ی 1 ی مانگی ده ده‌کات، ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت له نێوان وڵاتانی زلهێزی جیهان و ئێران‌دا سـازبکرێت.
کاربه‌ده‌سـتانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن هه‌ر پـێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌یی‌یه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئه‌ڵمانیا به یه‌کگرتوویی خۆیان له به‌رامبه‌ر خواسـته‌کانی ئێران بۆ به‌ده‌سـتهێنانی چه‌کی ناوه‌کی نیشـان‌ده‌ده‌ن.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌یڤد گاڵست له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوکارانمان شوان سه‌عید و سـمکۆ عه‌زیز به کوردی ئاماده‌یان کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:31 خوله‌كه.