پاش ئه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق ژه‌نه‌ڕاڵ ئۆدیرنۆ پـێـشـنیاری کرد هێزێـکی هاوبه‌ش له سوپای عێراق و هێزی پـێشـمه‌رگه و له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا پـێـکبهێنرێت بۆ پاراسـتنی باری ئاسایش له ناوچه ناکۆکی له‌سه‌ره‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردسـتان و به‌غدا، بڕیار دراوه هێزێـکی له‌و جۆره بۆ ناوچه‌ی شه‌نگال پـێـکبهێنرێت.
نه‌دیمه ئه‌لده‌خی ئه‌ندامی لیسـتی برایه‌تی نه‌ینه‌وا له شه‌نگال له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت خه‌ڵکی ناوچه‌که به‌و بڕیاره زۆر خۆشحاڵن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:44 خوله‌كه.