دکتۆر خالید خه‌یاتی مامۆسـتای زانسـته سـیاسیـیه‌کان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان موعته‌به‌ر شیروانی ده‌ڵێت وڵاتانی زلهێز له به‌رامبه‌ر ناوه‌کیـیه‌که‌ی ئێران‌دا کۆک نین و ئێرانیش ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا ده‌بینێت و هه‌ر بۆیه چارسهرکردنێـکی کۆتایی بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌م زووانه له ئاسـۆدا نیـیه، به‌ڵـکو ماراسۆنێـکی دورودرێژی وتووێژ ده‌بێت که له‌م یه‌ک بۆ دوو سـاڵه‌ی داهاتوو درێژه‌ی ده‌بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:31 خوله‌كه.