ده‌سـته‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له کۆماری ئیسلامی ئێران داوای کاندیدێـکی شـکستخواردووی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئێرانی ڕه‌تکردۆته‌وه که ده‌ڵێت هه‌ندێ له‌و خۆپـیشـانده‌رانه‌ی گیرابوون لاقه کراون و ئه‌شـکه‌نجه دراون له ناو زینداندا پاش هه‌ڵـبژاردنه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئێران.
میدیای ئێران ده‌ڵێت لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له لایه‌ن ده‌سـته‌یه‌کی سێ ئهندامیـیهوه گه‌یشـتۆته ئه‌و به‌رئه‌نجامه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کانی مه‌هدی که‌ڕووبی بێ بنچینه‌ن و بۆ مه‌به‌ستی چه‌واشه‌کردنی ڕای گشـتی ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه دراون.
ئه‌م ده‌سـته‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری داوای گرتنه‌به‌ری ڕێ‌وشـوێنی یاسایی کردووه به‌رامبه‌ر به هه‌ر که‌سـێک بێت که قسه و باسی له‌و بابه‌ته ده‌کات.
ڕۆژێـک پـێشـتریش ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران ئاگاهی دا که هه‌ر که‌سێـک ڕووبه‌ڕوو بێته‌وه یان مه‌ترسی بنێته‌وه به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی وڵات ئه‌وا ڕێی لێـدهگیرێت.
ڕیفۆرمخوازانی ئێران گومانیان له ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئێران هه‌یه و ده‌ڵێن سه‌رله‌نوێ هه‌ڵـبژاردنه‌وه‌ی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به فێڵ و ته‌ڵه‌که بووه.