ڕووسیا نیگه‌رانی له‌مه‌ڕ ناکۆکی نوێی نێوان ئیسرائیل و لوبنان ڕاگه‌یاندووه، پاش ئه‌وه‌ی موشه‌که‌کانی ڕۆژی هه‌ینی که له باشوری لوبنانه‌وه هاوێژرانه باکوری ئیسرائیل.
له به‌یانـنامه‌یه‌کی ڕۆژی شه‌ممه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیادا داوا له هه‌ردوولا ئیسرائیل و لوبنان کراوه هه‌نگاو بنێن بۆ ڕێـگه‌گرتن له هه‌ڵـگیرسـاندنی ناکۆکیـیه‌کی نوێ.
ئیسرائیل گازنده‌ی لای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان تۆمارکرد پاش ئه‌وه‌ی به لایه‌نی که‌م 2 موشه‌ک هاوێژرانه ئیسرائیل و ئیسرائیلیش موشه‌کی گرته‌وه باشوری لوبنان.
کاربه‌ده‌سـتانی لوبنانی ده‌ڵێن ئه‌و موشه‌کانه له گوندی قلهیلهی نزیـک شـاری به‌نده‌ری سـوڕهوه هاوێژراون.
کاربه‌ده‌سـتێـکی پـۆلیسی ئیسرائیلی ده‌ڵێت هیچ که‌س به‌هۆی ئه‌و موشه‌کانه‌وه بریندار نه‌بوون و زیانێـکی گه‌وره‌شی نه‌گه‌یاندووه، وه له لوبنانیشه‌وه هیچ زیانێـک ڕانه‌گه‌یندراوه.
باڵوێزی ئیسرائیل له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گوتی ئیسرائیل حکومه‌تی لوبنان بۆ ئه‌و هێرشـانه به به‌رپـرسـیار ده‌زانێت. تا ئێسـتا هیچ لایه‌نێـکیش به ڕه‌سمی به‌رپـرسـیارێتی هێرشه‌کانی نه‌گرتۆته ئه‌سـتۆ.