پـشـتیوان ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستـی هاوپه‌یمانی کوردسـتان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت ئه‌و گرژیـیه‌ی له نێوان عێراق و سـوریا له‌م دوایـیانه‌دا له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه به‌هێزه‌کانی به‌رده‌م هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و دارایی عێراقدا دروستبوو ئێسـتا به‌ره‌و خاوبوونه‌وه ده‌چێت، به تایبه‌تی له پاش ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی عێراق که تیایدا هاتووه ئه‌و تۆمه‌تانه ڕووبه‌ڕووی سـوریا ناکرێته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:12 خوله‌كه.