سه‌باره‌ت به دواخسـتنی سه‌رژمێری گشـتی له عێراق له لایه‌ن حکومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا و ناڕه‌زایی لایه‌نی کوردی به‌رامبه‌ر به‌و بڕیاره، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا گۆران تۆفیق ڕاپـۆرتی ناردووه و تیادا ده‌ڵێت ئه‌مه‌ش کێشه و گرفتێـکی دیکه‌یه له نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا.
له‌و باره‌یه‌وه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ نوره‌دین ئه‌لحیالی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی به‌ره‌ی ته‌وافوق کردووه.
حیالی ڕه‌خنه له لایه‌نی کوردی ده‌گرێت و ده‌ڵێت سه‌رژمێری له‌م کاته‌دا کێشه و گرفتمان بۆ زیاد ده‌کات. پاشـان ده‌ڵێت مانای ئه‌وه نیـیه کورد له هه‌ر شـوێنێـکدا هه‌بێت ده‌بێت سه‌ر به هه‌رێمی کوردسـتان‌بێت. ده‌شڵێت به‌پـێی ده‌سـتوری عێراق هه‌رێمی کوردسـتان ته‌نها سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆکه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:23 خوله‌كه.