له گه‌رمه‌گه‌رمی خۆئاماده‌کردن بۆ ئه‌زموونێـکی نوێی هه‌ڵـبژاردنی گشـتی له سه‌رانسه‌ری عێراق، له کاتێـک لایه‌نه سـیاسیـیه‌کان هه‌وڵی پـێـکهێنانی هاوپه‌یمانێتی سـیاسی و تۆمارکردنی ناویان ده‌ده‌ن بۆ به‌شـداری له هه‌ڵـبژاردنان، حکومه‌تی عێراق بڕیارێـکی مشـتومڕ له‌سه‌ری دا بۆ دواخسـتنی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشـتی له عێراق که به لای لایه‌نی هه‌رێمی کوردی زۆر گرنگ بوو بۆ دیارکردنی قه‌واره‌ی هه‌موو لایه‌ک.
له ئاسـتی ده‌ره‌وه‌ش عێراق به داواکردنی ته‌سلیم‌کردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک له گومانباران به کاری تێرۆریسـتی، گرژیـیه‌کی توندی له‌گه‌ڵ سـوریا خولقاندووه.
هاوکارانمان موعته‌به‌ر شـیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌یان بۆ ئه‌م دوو بابه‌ته ته‌رخان کردووه و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌که بوون:
عه‌بدولباری زێباری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
دکتۆر نه‌وزاد سـاڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 51 خوله‌که.