باڵوێزی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق کرسـتۆفه‌ر هێڵ ڕایگه‌یاند سه‌رباری په‌ره‌سـه‌ندنی ئه‌م دوایـیه‌ی توندوتیژی به‌ڵام واشـنتن به‌رده‌وامه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی کشـانه‌وه‌ی سه‌رجه‌می هێزه جه‌نگاوه‌ریـیه‌کانی له عێراق هه‌تا مانگی هه‌شـتی سـاڵی 2010.
ڕۆژی پـێنجشه‌ممه له میانه‌ی گه‌واهپـێشـکه‌شـکردندا بۆ کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکا، هێڵ گوتی ئه‌و هێرشـانه بریتین له هه‌وڵێـک بۆ بنکۆڵـکردنی خه‌ڵـکانی عێراق له ده‌مێـکدا هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به گوێره‌ی نه‌خشه‌ی سه‌رۆک باراک ئۆباما خه‌ریکه به شـێویه‌کی قۆناغی له عێراق بـکشـێنه‌وه.
به‌پـێی ڕێـکه‌وتنێـکی پـێشـوو له نێوان حکومه‌تی عێراق و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پـێشـووی سه‌رۆک بوشـدا گشـت هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌تا کۆتایی سـاڵی 2011 ده‌بێت له عێراق بکشـێنه‌وه.
شـایه‌نی باسه باڵوێزی ئه‌مه‌ریکایی گوتیشی ئێران هه‌ر به‌رده‌وامه له ده‌سـتێوه‌رداندا له کاروباری ناوخۆی عێراقدا و به‌رده‌وامیشه له دابینکردنی چه‌ک و تفاق بۆ کۆمه‌ڵه توندڕه‌وه جیاوازه‌کانی عێراق.