Accessibility links

کۆمسـیۆنی لێـکۆڵینه‌وه‌ له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی ئه‌فغانسـتان ده‌نگه‌کانی ژماره‌یه‌ک بنکه‌ پـوچه‌ڵ ده‌کات


کۆمسـیۆنی لێـکۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕاپـۆرتی فرتوفێڵ له‌ ده‌نگدانه‌که‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌فغانسـتاندا فه‌رمانی بۆ هه‌ڵـوه‌شـاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی چه‌ند بنکه‌یه‌کی ده‌نگدان ده‌رکرد.

کۆمسـۆنی سـکاڵاکانی هه‌ڵـبژاردنی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان سه‌رپه‌رشـتی ده‌کات له‌ ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند ئه‌نجامی ده‌نگدان له‌ 83 بنکه‌ له‌ سێ هه‌رێمدا ڕه‌تده‌کاته‌وه‌.

ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی که‌ ورده‌کاری بڕیاره‌که‌ی باس ده‌کرد تێدا هاتبوو که‌وا به‌ڵـگه‌ی باوه‌ڕپـێـکراوی فرتوفێڵیان به‌ده‌سـته‌وه‌یه‌، بریتیـیه‌ له‌ پـسوڵه‌ی کراوه‌ ناگونجانی لیسـتی ده‌نگده‌ران له‌گه‌ڵ ژماره‌ی کارته‌ ساخته‌کانی به‌کارهاتبوون.

کۆمسـیۆنه‌که‌ ئه‌نجامه‌که‌ی له‌ 51 بنکه‌ی ده‌نگدان له‌ قه‌نده‌هار، 21 له‌ غه‌زنێ، 5 له‌ پاکتیدا ڕه‌تکرده‌وه‌. کۆمسـیۆنه‌که‌ هه‌روه‌ها فه‌رمانی دا به‌ سه‌رله‌نوێ ژماردنی ده‌نگه‌کان له‌ چه‌ند بنکه‌یه‌کی تردا.

سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزای زووتر پـێشـوازی له‌ ئه‌نجامه‌ به‌رایـیه‌کان هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی 20 ی ئاب کردبوو که‌ تیادا له‌ 54 % ده‌نگه‌کانی به‌ده‌سـتهێنابوو.

هه‌رچه‌ندێکه‌ ڕکابه‌ری سه‌ره‌کی وه‌زیری پـێشـووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانسـتان عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا که‌‌ 28 % ده‌نگه‌کانی به‌ده‌سـتهێنابوو به‌ گوێره‌ی ئه‌و ئه‌نجامه‌ گوتی که‌وا لایه‌نکه‌ی ئه‌نجامه‌که‌ قبوڵ ناکات چونکه‌ له‌ سه‌رپـێچی له‌ یاسـاکانی هه‌ڵـبژاردن کراوه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG