پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت خۆکوژێـک ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی له شـاری ڕه‌مادی ڕۆژئاوای وڵاته‌که ته‌قاندۆته‌وه و له ئاکامدا به لانی که‌م 8 که‌س کوژراون و 15 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن هێرشه‌که ڕۆژی دووشه‌ممه کراوه‌ته سه‌ر خاڵێـکی پـشـکنین له ده‌ره‌وه‌ی شـاره‌که. چوار له هێزه‌کانی پـۆلیسیش له نێو کوژراوه‌کاندان.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕه‌مادی له پارێزگای ئه‌نباره و جاران شوێنێـکی یاخیبووان بوو، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی له سـاڵی 2006 دا هۆزه سـووننه‌کانی ناوچه‌که چوونه پاڵ هێزه‌کانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا بۆ شه‌ڕکردنی ئه‌لقاعیده توندوتیژی له‌و ناوچه‌یه که‌مبۆوه.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش ژماره‌یه‌ک هێرشی چه‌کداری له شـاری موسڵ کراوه و له ئه‌نجامدا 5 که‌س کوژراون، له نێویاندا منداڵێـک له‌گه‌ڵ داپـیره‌که‌یدا.
ئه‌و دووانه له په‌لاماری کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار بۆ سه‌ر ماڵێـک له ڕۆژئاوای شـاره‌که‌دا کوژراون. سێ کوژراوه‌که‌ی دیکه‌ش کارمه‌ندانی هێزه‌کانی ئاسایش بوون که له چه‌ند خاڵێـکی پـشـکنیندا پاسه‌وانیان ده‌کرد له ئۆتۆمبیله‌وه ته‌قه‌یان لێـکراوه.