ڕۆژی شه‌ممه له تاران سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئهحمهدینهژاد و سه‌رۆکی فه‌نزوێلا هۆگۆ چاڤێز کۆبوونه‌وه و جارێـکی دیکه جه‌ختیان له‌سه‌ر پـته‌وی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان کرده‌وه.
لێره‌دا پـرسـیارێـک دێته کایه‌وه ئه‌ویش چ شـتێـک هه‌یه وڵاتێـک سـۆشـیالیستی وه‌ک فه‌نزوێلا و کۆمارێـکی ئیسلامی وه‌ک ئێران له یه‌ک بۆته‌دا کۆبـکاتهوه؟
هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح به‌م پـرسـیاره گفتوگۆکه‌ی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئێران و فه‌نزوێلا له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئه‌سـکه‌نده‌ری نووسه‌ر و لێـکۆڵه‌ره‌وه ده‌سـتپـێـکردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:57 خوله‌كه.