سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی نوری ئه‌لمالیکی داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کردووه لێـکۆڵینه‌وه له‌و هێرش و ته‌قینه‌وانه‌ی به‌غدای مانگی ڕابردوو بکات، ئه‌وانه‌ی کوژرانی به لای که‌م 100 که‌سی لێـکه‌وته‌وه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته نوری ئه‌لمالیکی له نووسـراوێـکیدا بۆ بان کی موونی سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوا له سه‌رۆکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات که داوا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بکات کۆمسـیۆنێـکی سه‌ربه‌خۆی نێونه‌ته‌وه‌یی لێـکۆڵینه‌وه پـێـکبهێنێت.
لێـپـرسـراوان ده‌ڵێن نامه‌که‌ی دوێنێ پـێشـکه‌ش به سـوزن ڕایسی باڵوێزی ئه‌مه‌ریکا کرا، ناوبراو سه‌رۆکی ئه‌م مانگه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه.
له نامه‌که‌یدا بۆ سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت قه‌باره و سـرووشـتی هێرشه‌کانی مانگی ڕابردووی به‌غدا پـێویسـتی به لێـکۆڵینه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه و ده‌شڵێت ده‌بێت ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌که ڕاپـێـچی به‌رده‌م دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی بکرێن.