دادگایه‌کی عێراقی سـزای مه‌رگی به‌سه‌ر چوار کارمه‌ندی هێزی ئاسایشی عێراقیدا سه‌پاندووه به‌هۆی تێوه‌گلانیان له بڕینی بانقێـکدا که کوژرانی 8 پاسه‌وانی بانکه‌که‌ی لێـکه‌وته‌وه.
چه‌کداره‌کان به دهسـتڕێژکردن له پاسه‌وانان و دزینی پـتر له 3 ملیۆن دۆلار له هه‌ڵـمه‌تێـکی پـێش به‌ره‌به‌یاندا بۆ سه‌ر بانقی ئهلڕافیدهینی ده‌وڵه‌تی عێراقی له مانگی حه‌وتی ئه‌مسـاڵدا به‌و تۆمه‌ته حوکمدران. پاشـان بڕه پاره‌که دۆزرایه‌وه و بووه مایه‌ی دوو کارمه‌ندی پـێشـووی عادل عه‌بدولمه‌هدی جێـگری سه‌رۆک کۆماری عێراقی و تێوه‌گلانیان له ڕووداوه‌که‌دا.
ماوه‌ی 30 ڕۆژیش بۆ داواکاری به پـیاداچوونه‌وه‌ی سـزاکان له‌به‌رده‌مدایه. هاوکات که‌سی پـێنجه‌می که دۆزه‌ی له دژی تۆمارکرابوو، به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵـگه‌ی ته‌واوی تێوه‌گلانی هه‌ر بۆیه ئازادکرا.
ئه‌وه‌ی شـایانی گوتنه خانه‌واده‌ی قوربانیـیانی میانه‌ی دزیـیهکه واته پاسه‌وانانی ئاکامی کرده‌که گوزارشتیان له ڕه‌زامه‌ندی خۆیان له‌مه‌ڕ حوکمی له‌سـێداره‌دانی چوار تاوانباره‌که کرد، به‌ڵام خانه‌واده‌کان گوتیشـیان هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی چوار گومانباری دیکه ئه‌وانه‌ی هێشـتا دهسـتگیرنهکراون ئه‌وانیش ڕاپـێچی به‌ر دادگا نه‌کرێن تا ئه‌و کاته ئه‌وان ئاسووده و خۆشـحاڵ نابن.