سه‌باره‌ت به کۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌ریـیه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه شـاری ئامه‌د (دیاربه‌کر) هاوکارمان موعته‌به‌ر شیروانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان ئاسـۆ سـاڵح کرد که له‌وێ ئاماده‌بووبوو.
ئاسـۆ سـاڵح ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده ڕۆژێـکی زۆر گه‌رمی مانگی ڕه‌مه‌زان بوو له‌و شـاره به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا به هه‌زاران که‌س له شـاره‌کانی دیکه‌شه‌وه هاتن و ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوون، ده‌شڵێت زیاتر له 100 هه‌زار که‌س به‌شـداریـیان تیایدا کرد.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:23 خوله‌كه.