کاربه‌ده‌سـتانی ئێران پـێشـتر ئه‌و نامه‌یه‌ی مه‌هدی که‌ڕووبیـیان ڕه‌تده‌کرده‌وه که تیایدا ئاماژه‌ی کردبوو به‌وه‌ی ده‌سـت‌درێژی جنسی کراوه‌ته سه‌ر ئه‌و کچ و کوڕانه‌ی له میانه‌ی خۆپـیشـاندانه‌کانی دژ به هه‌ڵـبژاردنه‌وه‌ی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد به سه‌رۆکی ئێران ده‌سـتگیرکران.
به‌ڵام سه‌رئه‌نجام ئه‌و کاربه‌ده‌سـتانه دانیان نا به‌وه‌ی ئازار و ئه‌شـکه‌نجه‌دان له گرتووخانه‌کاندا هه‌بووه و ده‌بێت لێـکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکرێت.
سلێمان که‌له‌شی ئه‌ندامی ڕێبه‌رایه‌تی ڕێـکخراوی کۆمه‌ڵـگای ئاشـتی و گه‌شـه‌پـێدانی کوردسـتان له دانیمارک له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سـتانی کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ کاتێـک ئاماده‌نین ڕاسـتیـیه‌کان به گه‌لی خۆیان و دونیا بڵێن. ده‌شڵێت ئه‌مه نه یه‌که‌م جار و نه دواهه‌مین جاریشیان ده‌بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:17 خوله‌كه.