Accessibility links

ئێران ئاماده‌یی خۆی بۆ وتووێژی ناوه‌کی ڕاده‌گه‌یه‌نێت


وتووێـژکاری باڵای ناوه‌کی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه‌ بۆ ده‌سـتکردنه‌وه‌ به‌ دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ وڵاته‌ زلهێزه‌کانی جیهاندا سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ ناوه‌کیـیه‌که‌ی که‌ مشـتومڕی گرتۆته‌ ئامێز.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ڕاگه‌یاندنی حکومی ئێران له‌ زاری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشـتیمانی ئێران سه‌عید جه‌لیلی ڕایگه‌یاند ئێران ژماره‌یه‌ک له‌ دواترین پـێشـنیازی لایه‌. ناوبراو گوتیشی ئه‌و پـێشـنیازانه‌ ده‌بن به‌ بنه‌مایه‌ک بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ پـێـنج ئه‌ندامه‌ هه‌میشـه‌یی‌یه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیادا، ئه‌وانه‌ی به‌ جۆرێـکی به‌رده‌وام کۆبوونه‌وه‌یان سـازداوه‌ بۆ وتوێـژکردن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران.

کۆمه‌ڵی ناسـراو به‌ P5+1 به‌ ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا و چین فه‌ره‌نسـا و به‌ریتانیاوه‌ به‌رنامه‌یه‌کی پاداشـتیان ئاڕاسـته‌ی ئێران کردبوو له‌پـێناو ڕاگرتنی به‌رنامه‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆمی.

واشـنتن هه‌تا واده‌ی کردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشـتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا داوه‌ به‌ ئێران بۆ په‌سه‌ندکردنی پـێشـنیازی وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ وڵاته‌دا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG