به‌رپـرسـانی تورکی ده‌ڵێن ڕه‌نگه له کۆتایی ئه‌مسـاڵدا سـنووری له‌گه‌ڵ ئه‌رمینیای هاوسێـیدا بکاته‌وه، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی پـلانی دامه‌زراندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه دیپـلۆماتیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات دێت.
له میانه‌ی دیمانه‌یه‌کی ئه‌مڕۆی له‌گه‌ڵ ته‌له‌فیزیۆنی NTV ی تورکیادا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵوی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا گوتی ئه‌گه‌ر هه‌موو کاره‌کان به‌و پـێـیه‌ی پـلانی بۆ داڕێژراوه به‌ڕێوه‌بچن و هه‌نگاوی پـێویست له لایه‌ن هه‌ردوو لاوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بنرێت، ئه‌وا له‌وانه‌ی سـنووری نێوان تورکیا و ئه‌رمینیا له یه‌کی مانگی یه‌کی سـاڵی ئاینده‌دا بکرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه تورکیا له سـاڵی 1993 وه‌ک هاوسـۆزی خۆی له‌گه‌ڵ ئازربیجان سـنووری خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌رمینیا به‌ست.
ئازربیجان له دژی جوداخوازان له هه‌رێمی دابڕاوی ناگۆرنۆ که‌ره‌باغ ده‌جه‌نگێت، ئه‌و جوداخوازانه‌ی له لایه‌ن ئه‌رمینیاوه پـشتگیری و کۆمه‌ک ده‌کرێن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا گوتیشی تورکیا هیچ ڕێـگه و شـوێنێـک ناگرێته‌به‌ر، ئه‌وه‌ی زیان به به‌رژه‌وه‌ندی ئازربیجان بگه‌یه‌نێت.