کاربه‌ده‌سـتان له سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپا و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له نێو هه‌زاران که‌سـدا بوونه که ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له باکوری پـۆڵه‌ندا کۆبوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یادی 70 هه‌مین سـاڵی لهمهوپـێشی کاتی ده‌سـتپـێـکردنی شه‌ڕی دووه‌می جیهانی ڕێزبگرن.
پـێش ئه‌وه‌ی ئه‌و بیروهریـیه نێونهتهوهیییه ده‌سـتپـێـبکات ڕێبه‌رانی پـۆڵه‌ندا پـێش ڕۆژهه‌ڵات له دورگه‌ی ویسـتهرپـلاتی گدانسک کۆبوونه‌وه، دوروست له‌و کاته‌ی که 70 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر گه‌میـیه‌کی شه‌ڕکه‌ری ئه‌ڵمان هێرشی برده سه‌ر بازگه‌یه‌کی له‌شـکری پـۆڵه‌ندا و بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی شه‌ڕی دووه‌می جیهانی ده‌سـتپـێبکات.
دره‌نگانی ئه‌مڕۆش کاربه‌ده‌سـتان وه‌ک سه‌رۆکی حکومه‌تی ئه‌ڵمان ئه‌نگێلا مێرکڵ و سه‌رۆک وه‌زیری ڕووسیا ڤلادیمیر پـوتن گدانسک کۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێوڕه‌سـمی دیکه بۆ ڕێزگرتن له ده‌یان ملیۆن که‌س به‌ڕێوه‌به‌رن که گیان له شه‌ڕه‌که‌دا له‌کیس دا.