وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ ڕۆژی دووشه‌ممه گه‌یشته به‌غدای پایته‌خت، چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی عێراقی کۆبـبێته‌وه به مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزیـیه‌کانی نێوان عێراق و سـوریا.
بڕیاره داوود ئۆغلۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی و جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراق کۆبـبێته‌وه. پاشـان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا به‌ره‌و دیمه‌شـقی پایته‌ختی سوریا ده‌چێت و له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د کۆده‌بێته‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان عێراق و سـوریا له‌م هه‌فتانه‌ی دوایی ئاڵۆز بووه. به‌غدا ده‌یه‌وێت دیمه‌شق گۆمانبارانی هێرشه‌کانی 19 ی مانگی هه‌شت ئه‌وانه‌ی وه‌زاره‌ته‌کانی حکومه‌تی عێراقیـیان کردبووه نیشـانه ته‌سلیم بکات.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه حکومه‌تی عێراق ڤیدیۆی دووه‌می په‌یوه‌ست به لێـکۆڵینه‌وه‌کانی ئه‌و هێرشـانه بڵاوکرده‌وه و تیایدا که‌سێـکی سـعودی به ناوی محه‌مه‌د ئه‌لشمری ته‌مه‌ن 29 سـاڵ دانی نا به‌وه‌ی له که‌مپـێـک له باکوری سـوریا مه‌شقی پـێـکراوه به‌ر له‌وه‌ی خۆی بکات به عێراق بۆ ئه‌نجامدانی هێرشـه‌کان.
هه‌فته‌ی ڕابردووش حکومه‌تی عێراق ڤیدیۆی یه‌که‌می بڵاوکرده‌وه و تیایدا لایه‌نگرێـکی سه‌دام حسێن دانی نا به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێـکی به‌عسی سوریا نه‌خشه‌ی ته‌قینه‌وه‌که‌ی به‌رده‌م وه‌زاره‌تی دارایی عێراقیان داڕشـتووه.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا گۆران تۆفیق ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:15 خوله‌كه.