کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵای عێراق ده‌ڵێت ئه‌و خۆکوژه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا ماشێنێـکی بۆمبڕێژکراوی ته‌قاندبۆوه و بووه مایه‌ی کوژرانی به لانی که‌م 100 که‌س پـێشتر لای ئهمهریکایییهکان ده‌سـتگیرکرابوو و پاش ئازادیان کردووه.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ئه‌و کاربه‌ده‌سـته گوتی خۆکوژه‌که‌ی به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه یه‌کێـک بووه له‌و که‌سـانه پـێشتر له که‌مپی بووکه ده‌سـتگیرکرابوو، که زیندانێـکی ئه‌مه‌ریکایه له باشوری عێراق و بڕیاره له مانگی نۆدا دابخرێت.
جێی ئاماژه پـێکردنه به‌پـێی ڕێـکه‌وتنی ئاسایشی نێوان به‌غدا و اشـنتن ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵه‌وه کاری پـێده‌کرێت، له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا زیاتر له 5 هه‌زار ده‌سـتگیرکراوی ئازادکردووه و هه‌روه‌ها نزیکه‌ی 1200 ی دیکه‌شی ڕه‌وانه‌ی زیندانه‌کانی عێراق کردووه.
هه‌ندێ له عێراقیـیه‌کان سـکاڵا ده‌که‌ن و ده‌ڵێن ئه‌و که‌سـانه‌ی ئازادکراون گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر توندوتیژی.