Accessibility links

سه‌رۆک وه‌زیری ژاپـۆن واز له‌ سه‌رۆکایه‌تی پارته‌که‌ی ده‌هێنێت


تارۆ ئاسـۆ سه‌رۆک وه‌زیری ژاپـۆن ده‌ڵێت ئه‌و وه‌ک ڕێبه‌ری پارتی فه‌رمانڕه‌وا ده‌ست له‌ کاره‌که‌ی ده‌کێشێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌ په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا دووچاری شـکسـتێـکی‌ گه‌وره‌ هات.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ و له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕێبه‌ری ژاپـۆنی داوای لێـبووردنی کرد و وه‌باڵی ئه‌و شـکسـته‌ی خسـته‌ ئه‌سـتۆی خۆی، که‌ وای له‌ پارتی دیموکراتی ژاپـۆن DPJ کرد سه‌رکه‌وتنێـکی گه‌وره‌ به‌سه‌ر ئه‌و پارته‌دا بهێنێت که‌ بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ 50 سـاڵه‌ سـیاسه‌تی ئه‌و وڵاته‌ی به‌ڕێوه‌ده‌برد.

یووکیۆ هاتۆیاما ڕێبه‌ری پارتی DPJکه‌ له‌ ڕێی ئه‌وه‌دایه‌ بـبێته‌ سه‌رۆک وه‌زیری داهاتوو، له‌ دووشه‌ممه‌وه‌ ده‌سـتی به‌ وتووێژکردن‌ کردووه‌ بۆ ده‌سـتنیشـانکردنی وه‌زیران و ده‌سـته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی حکومه‌تی نوێ.

جێی ئاماژه‌ پـێکردنه‌ به‌پـێی ئاماره‌ فه‌رمیـیه‌کانی ده‌نگدانه‌که‌ پارتی DPJتوانیویه‌تی 308 له‌ کۆی 480 کورسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ده‌ستبهێنێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG