سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له میانه‌ی ووتارێکدا که له ڕێگه‌ی ته‌له‌فزیۆنی نیشتمانی ئێرانی‌یه‌وه بڵاو کرایه‌وه گوتی ڕیزه‌کانی لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن ئێستاکه ناڕێکن و کاره‌کانیان ڕێکخراو نی‌یه. به‌ڵام گوتیشی ده‌بێت به‌ر‌پرسانی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌کان به شێوه‌یه‌کی جدی ڕووبه‌ڕوو بکرێنه‌وه و لێپرسینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بدرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی پلانه‌کانی دوژمنانیان جێبه‌جێکردووه.
نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری بنکه له سوید له میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا سه‌باره‌ت به ووته‌کانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد دوا و گوتی له‌وانه‌یه له دوابه‌دوای ئه‌م ووتاره، ڕێبه‌رانی ئۆپۆزسیۆن دووچاری فشاری زیاتر ببنه‌وه له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی ئێرانی‌یه‌وه.
بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ئه‌م گفتوگۆیه، تکایه کرته له‌سه‌ر ئه‌و فایله ده‌نگی‌یه‌ی لای چه‌پی ئه‌م بابه‌ته بکه.