Accessibility links

دکتۆر میرۆ عه‌لیار سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانه‌کانی سیاسی ئێران ده‌دوێت


له‌ سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌ ناوخۆییه‌کانی ئێران، گه‌وره‌ کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی هه‌میشه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ ده‌کرد که‌ له ماوه‌ی 30 ساڵی ڕابردوودا، ئێران به‌ کۆمه‌ڵێک قه‌یران‌دا تێپه‌ڕیووه‌ و توانیویه‌تی لێی ده‌رباز بێت، به‌ڵام واپێده‌چێت ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستای ئێران له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌که‌کانی تردا جیاوازی‌ هه‌یه‌.

دکتۆر میرۆ عه‌لیار سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانه‌کانی ئێران ده‌دوێت و ده‌ڵێت قه‌یرانی ئه‌مجاره‌ی ئێرانی جیاوازییه‌کی زۆری له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌کانی پێشوودا هه‌یه‌ چونکه‌ قه‌یرانه‌کانی سیاسی له ژووره‌ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران له بواری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا قووڵ بۆته‌وه‌، هه‌روه‌ها سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی ئابوری به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه زیاتر قه‌یرانه‌که‌ی قووڵکردۆته‌وه‌‌. بێ له‌مانه‌ش نه‌مانی مه‌شروعیه‌تی دیموکراتی و سیاسی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران له دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی 12ی مانگی شه‌شه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ وورده‌کارییه‌کانی ڕه‌وشی سیاسی ئێران، دکتۆر میرۆ عه‌لیار به‌رپرسی کاروباره‌ نێوده‌وڵه‌تی‌یه‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌دوێت.

بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ئه‌م گفتوگۆیه‌، تکایه‌ کرته‌ له‌سه‌ر ئه‌و فایله‌ ده‌نگی‌یه‌ی لای چه‌پی ئه‌م بابه‌ته‌ بکه‌.

XS
SM
MD
LG