سه‌رۆکی لیسته‌کان له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق کۆبوونه‌وه بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر بنه‌ماکانی مه‌سه‌له‌ی میکانیزمی پێکهاتنی کابنه‌تی شه‌شه‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
کوێستان موحه‌ممه‌د سه‌رۆکی لیستی گۆڕان ده‌ڵێت سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر بانگهێشتنی سه‌رۆکی هه‌رێم بانگ کراون بۆ باسکردنی سێ ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کی که پێکهاتبوون له تێڕوانینی لیسته‌کانی په‌رله‌مان به‌رامبه‌ر به حکومه‌تی داهاتوو و په‌یوه‌ندی حکومه‌ت و په‌رله‌مان و تێڕوانینیان بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان.
خانم کوێستان گوتیشی ئێمه بێ له‌و ته‌وه‌رانه باسمان له کێشه‌ی نانبڕینی ئه‌و که‌سانه کردووه که بۆ لیستی کوردستانی ده‌نگیان نه‌داوه و داوای یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئیداره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم و بوجه‌کانمان کردووه، هه‌روه‌هاش باس له هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و ئاسایش و ناوخۆش کراوه.
سه‌باره‌ت به‌م کۆبونه‌وه‌یه و به‌شداری نه‌کردنی لیستی گۆڕان له کابنه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان‌دا، سه‌رۆکی لیستی گۆڕان کوێستان موحه‌ممه‌د بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دوا. بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ئه‌م گفتوگۆیه، کرته له‌سه‌ر ئه‌و فایله ده‌نگی‌یه‌ی لای چه‌پی ئه‌م بابه‌ته بکه.