پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت له ناو دوو پاس یان ئۆتۆبیسـدا ته‌قینه‌وه ڕوویانداوه له نزیـک شـاری کوت له باشوری عێراق و به لانی که‌م 10 که‌س کوژراون و 10 که‌سی تریش بریندارن.
ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ی نزیـک شـاری کوت که زۆرترایه‌تی دانیشـتوانه‌که‌ی له شیعه‌کانن دوابه‌دوای زیادبوونی توندوتیژیـیه‌کانی هه‌فته‌ی ڕابردوو دێت که ماشێن ته‌قاندنه‌وه‌کان و هێرشه خومپاره‌یی‌یه‌کان بوونه مایه‌ی کوژرانی نزیکه‌ی 100 که‌س.
له لای سیاسیشه‌وه لایه‌نه سه‌ره‌کیـیه‌کانی شیعه‌ئاینزا له عێراق هاوپه‌یمانیـیه‌تێـکی نوێـیان پـێـکهێناوه که نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق و پارتی ده‌عوه‌که‌شی به‌شـدار نین تیایدا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه یاسادانه‌ران گوتوویانه ئه‌م هاوپه‌یمانێته نوێـیه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراقه‌وه ڕێبه‌رایه‌تی ده‌کرێت که یه‌کێـکه له لایه‌نه هه‌ره به‌هێزه‌کانی شیعه‌کانی عێراق.
یاسادانه‌ران گوتوویانه موقته‌دا ئه‌لسه‌در مه‌لای ڕادیکاڵی شیعه‌کان که دژه ئه‌مه‌ریکایه و ڕێـکخراوی تری کاریگه‌ری شیعه و ژماره‌یه‌ک که‌سـایه‌تی تریش به‌شدارن تیایدا.