فه‌رمانده‌ی باڵای له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا دوێنێ ڕایگه‌یاند بارودۆخی ئه‌فغانسـتان ترسـناکه و به‌ره‌و خراپـتر ده‌ڕوات.
له چاوپـێـکه‌وتنێـکی ته‌له‌فیزیۆنیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی CNN سه‌رۆکی باڵای سـتوونه له‌شـکریـیه‌کان ئه‌دمیراڵ مایکڵ موڵن گوتی خراپـکارانی تاڵیبان له‌م دوایـیه‌دا تاکتیکی زۆر پـێشـکه‌وتووانه‌یان به‌کارهێناوه.
له چاوپـێـکه‌وتنێـکی جوداش ئه‌دمیراڵ موڵن گوتی دڵ‌نیگه‌رانه سه‌باره‌ت به که‌م‌بوونه‌وه‌ی پـشـتیوانی خه‌ڵـکی بۆ شه‌ڕی ئه‌فغانسـتان. گوتیشی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا جه‌خت ده‌کاته سه‌ر ڕێـگرتن له هێرشێـکی تیرۆریسـتی تر له‌سه‌ر خاکه‌که‌ی و سـتراتیژیـیه‌ته نوێـیه‌که‌ی له ئه‌فغانسـتاندا به مه‌به‌سـتی سه‌رلێشـێواندن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌لقاعیده و تاڵیبان و هاوپه‌یمانه توندڕه‌وه‌کانیان.
نیویۆرک تایمز ڕاپـۆرتی دا که‌وا کۆماندارانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا و ناتۆ له ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن ژماره‌ی ئه‌تۆی هێزی ئه‌مه‌ریکایی لێـی نیـیه که به‌و کاره هه‌ڵبسـتن.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا پاوڵا ۆڵفسن له واشنتن ڕاپـۆرتێـکی ئاماده‌کردووه و هاوکارانمان شـایان پاشـا و سه‌ڵاح پـیرۆتی وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر کوردی، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:32 خوله‌كه.