وڵاتیـیانی کۆریای باشور ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به‌شـداریـیان له پـرسه‌ی کیم دای جونگ سه‌رۆکی پـێشووتری وڵاته‌که‌دا کردووه که پـێشـتر به گژ دیکتاتۆری‌دا چۆته‌وه و دیموکراسی هێناوه‌ته کۆریای باشوره‌وه و کاتێکیش بۆته سه‌رۆک ده‌ستی بۆ کۆریای باکوری ڕکابه‌ر درێژکرد.
سه‌رۆک کیم دای جونگ که له‌و ده‌یان سـاڵه‌ی وه‌ک ڕێبه‌ری ئۆپـۆزیسـیۆن بوو به‌رامبه‌ر ئه‌شـکه‌نجه و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشـتن و زیندانیکردن دهوهسـتایهوه.
مه‌راسیمی پـرسهکهش له ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی به‌ڕێوه‌چوو، واته ئه‌و شـوێنه‌ی له سـاڵی 1998 دا سـوێندی یاسایی تیادا خوارد وه‌ک سه‌رۆکی کۆریای باشور. هه‌زاران سیاسه‌تمه‌دار و که‌سـایه‌تی بیانی و وڵاتیـیانی کۆریای باشور به‌شـداریـیان له‌م مه‌راسیمه‌دا کرد.
کیم دای جونگ ڕۆژی سێشه‌ممه و له ته‌مه‌نی 85 سـاڵیدا مرد.