Accessibility links

لایه‌نی کوردی پـێشنیاره‌که‌ی ژه‌نه‌ڕاڵ ئۆدێرنۆ په‌سه‌ند ده‌کات و لایه‌نی عه‌ره‌بیش ڕه‌تی‌ده‌کاته‌وه‌


ژه‌نه‌ڕاڵ ڕه‌ی ئۆدێرنۆ سه‌رکرده‌ی هێزه‌کانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق پـێش چه‌ند ڕۆژێـک پـێشـنیاری کرد که‌وا هێزێـکی هاوبه‌ش له‌ پـێشـمه‌رگه‌ و له‌شـکری عێراق و له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا پـێـکبهێنرێت تا له‌ ناوچه‌ ناکۆکی له‌سه‌ره‌کاندا بڵاوبکرێنه‌وه‌.

ئه‌میر گۆران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ موسڵ ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه‌ ناردووه‌، تیایدا ده‌ڵێت لایه‌نی عه‌ره‌بی له‌ موسڵ و لیستی حه‌ده‌با به‌ تایبه‌تی دژی ئه‌م پـێشـنیاره‌ وه‌سـتاون و به‌ پـێچه‌وانه‌ی ڕێـکه‌وتنـنامه‌ ئاسایشیـیه‌که‌ی نێوان به‌غدا و واشـنتنی ناو ده‌به‌ن. ده‌شڵێت پارێزگاری موسڵ ئه‌ثیل ئه‌لنوجه‌یفی گوتوویه‌تی پارێزگاکه‌ی هیچ پـێویسـتیـیه‌کی به‌و هێزه‌ هاوبه‌شه‌ نیـیه‌.

به‌ڵام لایه‌نی کوردی و له‌سه‌ر زاری خه‌سـره‌و گۆران سه‌رۆکی لیستی برایه‌تی موسڵ ده‌ڵێت پـێویسـتیـیه‌کی زۆر به‌ هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه‌کانی عێراق و پـێشـمه‌رگه‌ و هه‌روه‌ها هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌یه‌ بۆ ڕاگرتنی باری ئاسایش له‌ ناوچه‌ مشـتومڕ له‌سه‌ره‌کاندا.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 3:52 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG