سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد بڕیار وایه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کابینه‌که‌ی ڕابگه‌یه‌نێت.
په‌رله‌مان پاشـان ده‌بێت لیستی وه‌زیرانی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد په‌سه‌ند بکات پـێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به پـۆسـته‌کانیان بکه‌ن.
به‌پـێی ده‌سـتوری ئێران سه‌رۆک کۆمار دوو هه‌فته‌ی به ده‌سـته‌وه‌یه بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تێـک و ناردنی نازه‌دانی کابینه‌ته‌که‌ی بۆ په‌رله‌مان بۆ په‌سه‌ندکردنی.
ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد له 5 ی ئه‌م مانگه بۆ تێرمی دووه‌می وه‌کو سه‌رۆک سـوێنددرابوو. ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش وتی ئه‌و به لای که‌م 3 ژن بۆ کابینه‌ته‌که‌ی ده‌سـتنیشـان‌ده‌کات، که یه‌که‌مین جاره له مێژووی 30 سـاڵه‌ی کۆماری ئیسلامی‌دا.
له لایه‌کی تره‌وه سه‌رۆکی سوری به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ئه‌مڕۆ له تاران پـیرۆزبایی له ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد کردووه و ده‌ڵێت هه‌ڵـبژاردنه‌وه‌ی ڕووداوێـکی گرنگ و وانه‌یه بۆ بێـگانه‌کان.