کاربه‌ده‌سـتانی سـعودی ده‌ڵێن 44 چه‌کداریان ده‌سـتگیرکردووه به گومانی ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌یان بۆ ئه‌نجامدانی کاری تێرۆریسـتی داناوه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی سـعودی له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا وتی گومان‌لێـکراوه‌کان به‌شـێـکن له " گرووپـێـکی لاده‌ر" که وشه‌یه‌که زۆر جار له لایه‌ن کاربه‌ده‌سـتانی سـعودیـیه‌وه به‌کاردێت له ئاماژه‌کردن به گرووپه ئیسلامیـیه ڕادیکاڵه‌کانی وه‌کو ئه‌لقاعیده.
کاربه‌ده‌سـتانی وه‌زاره‌ته‌که ده‌ڵێن بێـجگه له یه‌کێـکیان ئه‌وانه‌ی تر هه‌موو سـعودین و هه‌ندێـکیان له سـعودیـی و له ده‌ره‌وه مه‌شـقیان پـێـکراوه له‌سه‌ر چۆنێتی ئاماده‌کردنی بۆمب و به‌کارهێنانی چه‌ک و دروسـتکردنی پاسـپـۆرت و ناسـنامه‌ی سـاخته.
هه‌روه‌ها چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و ئامێری ئه‌لیکترۆنی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبیشـیان پـێ‌گیراوه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌شڵێن ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه به پاره‌ی خێرخوازی چالاکیـیه تێرۆریسـتیـیه‌کانیان ئه‌نجام‌داوه.