به مه‌به‌سـتی وتووێـژکردنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی سـوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ئاسایشی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی ئه‌مڕۆ گه‌یشته دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و عێراق پـێـکه‌وه هه‌وڵیان‌داوه ڕێ له دزه‌کردنی سـووننه توندڕه‌وه‌کان بۆ نێو خاکی عێراق بگرن، واته له‌و توندڕه‌وانه‌ی که به قاچاخی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و شه‌ڕکرانی ده‌ره‌کی له سـنووری سـوریاوه ده‌په‌ڕێنـنه‌وه نێو عێراق. ئه‌م توندڕه‌وه ده‌ره‌کیـیانه ئاگری هێرشه‌کانی شـاری موسڵی باکوری عێراق خۆش‌ده‌که‌ن. شـاری موسڵ به قه‌ڵای یاخیبووانی سـوونـنه ئاینزا له قه‌ڵه‌م‌ده‌درێت.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه هه‌فته‌ی ڕابردوو شـاندێـکی ئاسایشی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سه‌ردانی سوریای کرد بۆ ئه‌وه‌ی وتووێـژ له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی سوریا بۆ هاوکاریکردنی له ڕێـگرتنی له سـنووربه‌زاندنی جه‌نگاوه‌رانی ده‌ره‌کی بۆ نێو خاکی عێراق بکه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتی دزه‌کردنی چه‌کدارانی ده‌ره‌کی له سـوریاوه بۆ نێو خاکی عێراق کاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئاسایشی ئه‌و وڵاته هه‌بووه. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما له‌مه‌ڕ چاکـکردنی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی له‌گه‌ڵ سوریا و هه‌روه‌ها له‌پـێناو به‌ره‌وپـێشـبردنی پـرۆسه‌ی ئاشـتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وا کار ده‌کات. ئه‌وه بوو وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له مانگی شه‌شی ئه‌مسـاڵدا ڕایگه‌یاند ئه‌مه‌ریکا به نیازه باڵوێزی خۆی له سـوریا دابنێته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای چوار سـاڵ له نه‌بوونی باڵوێزی ئه‌مه‌ریکی له دیمه‌شق دێت.
سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه‌ی مالیکی بۆ سوریا هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ فه‌یسه‌ڵ یوسف ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سـیاسی پارتی دیموکراتی پشێشڕه‌وی کورد له سوریا کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:37 خوله‌كه.